هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢١ دۆلار نزمبووەتەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نا جێگیری نرخی
زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و
دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی
ناوچەکەی زیاد کرد و هەفتەیەکە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر بەردەوامە.
نرخی زێڕ لە
بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە ١٨
بە ٥٧٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١
بە ٦٧٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٧٠٦ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٧٧١ هەزار دینارە