AM:08:15:20/06/2025
952 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە دەستپێکی هێرشەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخی نەوت ٨٪ بەرزبووەوە، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٧٥ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
گۆڕانکاری لە
نرخی نەوت دوای ئەوە دێت، بەرەبەیانی رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، ئیسرائیل هێرشێکی
ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و بنکە ئەتۆمییەکانی کردە ئامانج و چەندین
زانای ئەتۆمی و فەرماندەی باڵای ئێران کوژران، لە هەمان شەودا ئێران هێرشی
پێچەوانەی دەستپێکرد و هەفتەیەکە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتری بەردەوامە.