سەردێڕ:

درۆن لە ناوچەیەکی سنووری سلێمانی كەوتە خوارەوە

PM:03:37:19/06/2025

2648 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی دوكان دەڵێت، درۆنێك لە سنووری شارەدێی بنگرد كەوتووەتەوە خوارەوە. دەشڵێت، کەوتنەخوارەوەی درۆنەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی دوكان لە راگایەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، لە نزیك گوندی گۆمەزەل لە سنووری شارەدێی بنگرد، درۆنێك كەوتووەتە خوارەوە.

هاوکات قائیمقامیەتی دوکان دووپاتی کردووەتەوە كە كەوتنە خوارەوەی درۆنەكە هیچ زیانێكی نەبووە و لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە.

ئەوەش لە كاتێكدایە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو لە سنووری قەرەداغ و هەولێر و مەخموور و چەند ناوچەیەكی تر، درۆنی هاوشێوە كەوتبوونە خوارەوە.













گەلەری