سەردێڕ:

کەسێک بەتۆمەتی دزینی ٣٦٠ هەزار دۆلار دەستگیركرا

PM:02:45:19/06/2025

2128 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی دەڵیت، کەسێکیان بە تۆمەتی دزینی ٣٦٠ هەزار دۆلار دەستگیرکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی خاوەن كارێك لە نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە بڕی ٣٦٠ هەزار دۆلاری لێدزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواچوونەكانیان دەستپێكرد.

دەشڵێت، سەرەنجام توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیانەوە دەستگیربكرێت، لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو پارەیەی کە تۆمەتبار دزیبووی لەگەڵ ئوتۆمبێلێکدا.

پۆلیسی سلێمانی وتیشی، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار لای سكاڵاكار وەك كارمەند كاریكردووە و دانی بەوەدا ناوە كە لەماوەی دوو ساڵدا بڕی ٩٠ هەزار دۆلار (نۆ دەفتەر دۆلار)ی لەخاوەنکارەکەی دزیوە، تۆمەتبار تەمەنی ٢٧ ساڵە لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.













گەلەری