سەردێڕ:

حەج و عومرەی عێراق: تەواوی حاجییان لەرێگای وشکانییەوە گەڕێندرانەوە

PM:01:26:19/06/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

حەج و عومرەی عێراق دەڵێت، تەواوی حاجیانی عێراق بە پلانێکی بەپەلە و خێرا لەرێگای وشکانییەوە گەڕێندرانەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی حەج و عەمرەی عێراق رایگەیاند، حاجیان لە رێگای دەروازەی سنووری عەرعەرەوە گەڕێندراونەتەوە شارەکانی خۆیان، بەبێ ئەوەی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو رووبدات.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەستەکە پلانێکی وردی بەپەلەی بۆ گەڕاندنەوەی حاجیان گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی لە کەمترین ماوەدا تەواوی حاجیان لە رێگای وشکانی بگەڕێنێتەوە.

باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی توانایان نیە بە رێگای وشکانی بگەڕێنەوە، لە رێگای فڕۆکەخانەی بەسرەوە گەڕاونەتەوە، کە زیاتر حاجیانی بە تەمەن بوون، بەمەش تەواوی حاجیان گەڕێندرانەوە.













گەلەری