سەردێڕ:

زێڕ بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:16:17/06/2025

32072 جار خوێندراوەتەوە

هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزمبووەوە، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یش بە ٦٨١ هەزار دینارە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥،هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

گۆڕانکاری لە نرخی زێڕ لە دوای ئەوە دێت، ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیی بەرفراوانی کردە سەر ئێران و دواتر ئێرانیش هێرشەکانی خۆی بۆ ئیسرائیل دەستپێکرد و هێندەی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاد کرد.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:


زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٨١ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٨٤ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧١٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٧٧ هەزار دینارە













گەلەری