AM:11:15:15/06/2025
4164 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل لە ئاگادارییەکدا کە ئاراستەی هاوڵاتیانی ئێرانی کردووە داوایان لێدەکات، کە دەستبەجێ چەند ناوچەیەک چۆڵبکەن، دەشڵیت، تا ئاگادارتان دەکەینەوە، نەگەڕێنەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە ١٥ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، سوپای ئیسرائیل وتی، ئاگادارییەکی بەپەلە بۆ هەموو ئەو هاوڵاتییانەی کە لەئێستادا یان لە داهاتوویەکی نزیکدا، لە ناو یان دەوروبەری کارگەکانی بەرهەمهێنانی چەکی سەربازی و دامەزراوە پاڵپشتییەکانیان لە ئێراندان شوێنەکانتان چۆڵ بکەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، داوا لە هاوڵاتییانی ئێران دەکات کە گیانی خۆیان رزگاربکەن و نەگەڕێنەوە
بۆ ئەو شوێنانەی کە بە ئامانج دەگیرێن، چونکە مانەوەیان، ژیانیان دەخاتە مەترسییەوە.
ئەمەش
دوای ئەوە دێت، لە ١٣ـی حوزەیران ئیسرائیل یەکەم گورزی بۆ ئێران وەشاند و بنکە
ئەتۆمی و سەربازییەکانی کردە ئامانج، دواتر
ئێران هێرشی پێچەوانەی دەست پێکرد، هاوکات ئەمڕۆ سێ رۆژە هێرشەکان لە نێوان هەردوو
وڵاتدا بەردەوامە و کوژرا و برینداری لێ کەوتووەتەوە، بەرپرسانی ئەمریکاش دەڵێن،
هێرشەکان بۆماوەی هەفتەیەک بەردەوامییان دەبێت.