AM:05:20:13/06/2025
3188 جار خوێندراوەتەوە
میدیای فه‌رمی ئێران دەڵێت، لە هێرشەکانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆدا جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران و چەند فەرماندەیەکی دیکەی سوپای پاسداران كوژران.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ماڵپه‌ڕی ته‌سنیمی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، له هێرشه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆی ئیسرائیل‌دا جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسداران کوژراوە.
هاوکات تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران وتی، بارەگای سوپای پاسداران لە تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان کراوە.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی سەربازی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل سەرکردەکانی ئێرانی کردووه‌تە ئامانج، جگە لە لێدانی دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکان.