AM:04:44:13/06/2025
2052 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ داخستنی ئاسمانی عێراق و راگرتنی هاتووچۆی ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بەهۆی گرژییەکانی ناوچهكه و هێرشی ئیسرائیل بۆ سهر ئێران، هاتووچۆی ئاسمانی و ئاسمانی عێراق تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر راگیرا، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە ئاسمانی عێراقدا".
باسی لەوەشکردووە، کۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزارییەکانی کەشتیوانی ئاسمانی وردە وردە دەستیکردووە بە راگرتنی گهشتی ئاسمانی عێراق لە فڕۆکە هاتوو و دەرچوون و ترانزێتەکان، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی ئەو سەرنشینانەی کە دەگەنە فڕۆکەخانەکانی عێراق، هەروەها ئەو فڕۆکەیانەی کە ئاسمانی ئێمە دەبڕن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل لە بەرەبەیانی ئهمڕۆ هەینی دەستی بە بۆردومانکردنی ئێران کرد و دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تاران بیسترا.