سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی فەرمی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران

AM:04:17:13/06/2025

3104 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئیسرائیل هێرشێکی تاکلایەنەی کردووەتە سەر ئێران و ئەمریکا بەشدار نەبووە لەو هێرشەدا، دەشڵێت، کاری سەرەکییان پاراستنی هێزەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، ئیسرائیل ئاگاداری کردنەوە کە پێیان وایە ئەم کردەوەیە بۆ بەرگریکردن لە خۆی پێویست بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی هەموو هەنگاوێکی پێویستیان گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانیان و لە پەیوەندیی نزیکدان لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکانیان.












گەلەری