AM:08:56:12/06/2025
20476 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو لە بەردەڕەشی سنووری شاری دهۆک تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و بەهۆیەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، چاوگێکی ئەمنی بە پەیمانێری ئێن ئاڕ تی وت، لەسەر رێگای دهۆک – هەولێر و لە نزیک ناوچەی بەشیریان تەقە لە ئۆتۆمبێلێک کراوە و دوو خوشک کوژران کە تەمەنیان لە خوار ١٠ ساڵانە، لە رووداوەکەدا باوک و دایکی دوو منداڵەکە و منداڵێکی دیکەشیان بریندار کراون.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش زانیاری دەستکەوتووە و
دەڵێت، رووداوەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی دوو
بنەماڵە بووە بەڵام ئەو خێزانەی تەقەیان لێکراوە هیچ پەیوەندییان بە کێشەکەوە
نەبووە و بە هەڵە دەسترێژی گولەیان لێکراوە.
باسی لەوەشکرد، ئەوانەی کوژراون،
دوو کچی بچووکی خێزانەکەن کە تەمەنیان لەنێوان ٨ بۆ ١٠ ساڵدایە و کچێکی دیکەی
خێزانەکە و باوکیشیان بریندارە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی دوو منداڵەکە
گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و بریندارەکانیش لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ
دەکرێت، دەشڵێت، لەسەر رووداوەکە چوار کەس دەستگیر کراون.