AM:08:31:12/06/2025
1024 جار خوێندراوەتەوە
لە ئەمڕۆوە گەڕانەوەی حاجییان بە رێگای وشکانی بۆ هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ١٤ـی مانگیش دەست بە گەراندنەوەی ئەو حاجییانە دەکرێت کە بە رێگای ئاسمانی سەردانی سعودیەیان کردبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم لە ئەمڕۆوە بە رێگای وشکانی دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، گەرانەوەی
حاجییان بە رێگەی ئاسمانیش لە ١٤ـی مانگەوە دەستپێدەکات.
لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی حەج و عومرەی
سعودیەش دەڵێت، لە ئەمڕۆوە پێدانی ڤیزا بۆ ئەو کەسانە دەستپێدەکاتەوە کە بەمەبەستی
عومرە سەردانی سعودیە دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمساڵ زیاتر لە پێنج
هەزار هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە
کردووە.