PM:11:44:11/06/2025
3112 جار خوێندراوەتەوە
بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نرخی نه‌وتی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به ڕێژه‌ی ٥٪ به‌رزكرده‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، تۆڕی Oil price كه تایبه‌ته به كاروباری نه‌وت بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی راگه‌یه‌ندرا باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له چه‌ند وڵاتێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لە ناویاندا عێراق، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كشاندنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كانیان، نرخی نه‌وت به نزیكه‌ی ٥٪ نرخی بنه‌ڕه‌تی به‌رزبووه‌وه.
تۆڕه‌كه ده‌ڵێت،
نرخی نه‌وتی خاوی برێنت به‌رێژه‌ی ٣.٩٨٪ به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٦٩.٥٣
دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساس به‌ڕێژه‌ی ٤.٤٨٪ به‌رزبووه‌ته‌وه
و گه‌یشتووه‌ته ٦٧.٨٩ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئەوەش هاتووە،
شكستهێنانی دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی ئه‌مریكا و ئێران و ده‌ركردنی رێنماییه‌كانی
ئه‌مریكا بۆ باڵیۆزخانه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ
چۆڵكردنی به‌په‌له و كشانه‌وه‌ی ستافه ناپێویسته‌كانیان، مه‌ترسی هێرشكردنه‌سه‌ر
ئێرانی دروستكردووه ئه‌مه‌ش بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی نرخی نه‌وت.