PM:11:17:11/06/2025
3924 جار خوێندراوەتەوە
به‌رپرسێک له حكومه‌تی عێراق دەڵێت، گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك له كارمه‌ندانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا په‌یوه‌ندی به رێكاره‌كانی تایبه‌ت به بوونی ئه‌مریكاوه هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا و ئه‌و رێكارانه‌ش ته‌نها عێراق ناگرنه‌وه.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی عێراقی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێک له حكومه‌تی عێراق بڵاویكرده‌وه، له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هه‌نگاوێك بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی ناپێویست له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا، په‌یوه‌ندی به رێكاره‌كانی تایبه‌ت به بوونی دیپلۆماسی ئه‌مریكاوه هه‌یه له ژماره‌یه‌ك وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نها په‌یوه‌ندی به عێراقه‌وه نییه.
وتیشی، هه‌موو پێوه‌ره ئه‌منییه‌كان و كۆنفڕانسه‌كان پاڵپشتی له په‌ره‌سه‌ندنی خوێندنه‌وه‌كانی
سه‌قامگیری و دامه‌زراندنی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌موو نوێنه‌رایه‌تییه
دیپلۆماسییه عه‌ره‌بی و بیانییه‌كان كه له عێراقدا كارده‌كه‌ن، له به‌رفراوانترین
مه‌ودای كاركردنی سه‌لامه‌ت و ئازادی په‌یوه‌ندی و كاریگه‌ری له چالاكییه
جیاوازه‌كاندان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو به‌شه‌كانی عێراق، نه‌ك ته‌نها له به‌غدای
پایته‌خت.