PM:10:57:11/06/2025
1212 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئاماری بوومەلەرزە تۆمارکراوەکانی لە مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماری بوومەلەرزەی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ١٢٥ بوومەلەرزە لەلایەن تۆڕی بوومەلەرزەی کوردستانەوە تۆمارکراون و لەسەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی هەرێمییش، ٥٨ بوومەلەرزە تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە هەر چوار پارێزگاکەی
هەرێمی کوردستان ٢٨ بوومەلەرزە تۆمارکراون و زۆربەیان دەکەونە سنووری پارێزگای
سلێمانی.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرزترین گوڕی بوومەلەرزەی
تۆمارکراو لەسەر ئاستی ناوخۆ و وڵاتانی هەرێمی، بریتییە لە ٤.١، کە دەکەوێتە نزیک
پارێزگای (ئەرزینجان) لە رۆژهەڵاتی تورکیا، بەڵام لەسەر ئاستی هەر چوار پارێزگاکەی
هەرێمی کوردستان، بریتییە لە گوڕی ٣.١ کە دەکەوێتە نزیک کەلار.