١- پابەندبن بەو خشتەیەی کە فەرمانگەی
کشتوکاڵی ناوچەکەتان بۆتان دیاری دەکات بۆ وەرگرتنی گەنمەکانتان لە سایلۆ.
٢- بۆ هێنانی گەنمەکانتان بۆ سایلۆ حاویە
بەکار مەهێنن چونکە قەدەغەیە.
٣- ئەو بارهەڵگرانەی پلێتیان بۆ بۆدی زیاد
کردوە بۆ ئەوەی گەنم زیاتر باربکەن ئەگەر ئامێری راکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگاتە
بنی بۆدیەکە ئەوا گەنمەکەیان لێ وەرناگیرێ دەبێت بارهەڵگرەکە بگۆرن.
٤- گەنمی هاووردە بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
تووشی لێپێچینەوەی یاسایی دەبن.
٥- جووتیاری بەڕێز تکایە زیاتر لەو بڕە
گەنمەی کە لە پشتگیری کشتوکاڵی بۆت دیاری کراوە مەهێنە بۆ سایلۆ چونکە دەبێتە هۆی
دواکەتنی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمەکەت وە بڕی گەنمە زیادەکە دەبێت دووبارە باری
بکەیتەوە لەسەر ئەستۆی خۆت.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئەمساڵ بڕیارە ٤٠٠ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت و هەر تەنێک گەنمیش بە ٨٠٠ تا ٨٥٠ هەزار
دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.