PM:09:52:11/06/2025
2964 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیته‌رز دەڵێت، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌جێهێشتنی عێراق به‌هۆی زیادبوونی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هاوکات وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەڵێت، هیچ راستییەک لە هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا نییە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیته‌رزله زاری به‌رپرسێكی ئه‌منی عێراقی و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانه‌وه، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ چۆڵكردن.
هاوکات بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی لەبارەی هەمان
بابەت بە ئەسۆشیەتد پرێسی وتووە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لەسەر هێڵە
بۆ ئەوەی لە کشاندنەوەی ئەو ستافەدا رۆڵی هەبێت، ئەگەر پێویست بکات.
لای خۆشیەوە سەباح نو‌عمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش دەڵێت، هیچ راستییەک لە هەواڵی چۆڵکردنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە
بەغدا نییە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پێنج گەڕی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەچوون، بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێکی ئەوتۆ
لەبارەی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئەو وڵاتە و ئەمڕۆش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەو بارەیەوە قسەی
کرد و وتی، کەمتر لە جاران متمانەی هەیە بەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی واژۆ بکرێت.