PM:08:22:11/06/2025
1232 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی عێراق دەڵێت، لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا نزیکەی ٢٧٧ هەزار کەسیان دامەزراندووە. دەشڵێت، لە هەوڵدان بۆ دامەزراندنی نۆ هەزار دەرچووی دیکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، موحی مورتەزا، سەرۆکی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق وتی، لە ساڵی ٢٠٢١ـەوە تا ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجومەنەکەیان ٢٧٦ هەزار و ٨٦٧ هەڵگری بڕوانامەی باڵاو یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی دامەزراندووە.
دەشڵێت، لە ئێستادا ئەنجومەنەکەیان هەوڵەکانی
چڕکردووەتەوە بۆ دامەزراندنی بەشێکی تری هەڵگری بڕوانامە باڵاکان کە ژمارەیان
نزیکەی نۆ هەزار کەسن وتووشییەتی، بە زووترین کات دایان دەمەزرێنن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان بە
هەزاران دەرچوی زانکۆو پەیمانگاکان دانەمەزراوون و حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمیش زیاتر
لە ١٢ ساڵە دامەزراندنی راگرتووە و هیچ پلانێکیشی بۆ دامەزراندن و دابینکردنی
هەلیکار نییە.