سەردێڕ:

دوو تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران

PM:07:33:11/06/2025

1368 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوو تۆمەتبار بە پارەی ساختەوە دەستگیرکران کە پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوە و ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە و بڕەکەت ملیۆنێک و ١٢٥ هەزار دینار بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی هێزەکانیان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە بوونی پارەی تەزویر لە مارکێتێکدا دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوه لە رووداوەکە و دوای گەیشتن بە ئەنجام دوو تۆمەتبار دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و بە وتەی خۆیان پارەکەیان لە دەرەوەی هەرێم هێناوەو ویستویانە لە بازاڕ ساغی بکەنەوە.

باسی لەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر ملیۆنێک و ١٢٥ هەزار دیناردا لە جۆری ٢٥ هەزار دیناری و ٧٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە جۆری ١٠٠ دۆلاری.

وتیشی، بەبڕیاری دادوەر بە ماددەی ٢٨١ له یاسایی سزادانی عیراقی راگیرکران و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.













گەلەری