سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عێراق: بڕیاری راگرتنی مووچە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە

PM:06:31:11/06/2025

1448 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بڕیاری راگرتنی مووچە پێچەوانەی یاسا و دەستوورە و دەشڵێت، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، کە پێویستە مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سەباح حەبیب، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە میدیای حزبەکەی وت، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عیراق لەبارەی راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، نایاسایی و نادەستوورییە.

هاوکات وتیشی، بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە، کە پێویستە مووچە تێکەڵی ململانێ سیاسییەکان نەکرێت، بۆیە گرنگە حکومەتی عێراق، رێز لەبڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و یاسا و دەستوور بگرێت و کار بەو بڕیارە نەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم زیاتر لە ٢٣ ترلیۆن دیناری داهاتی دوو ساڵی رابردوویان بەردەستە بەڵام ئامادەنین مووچە دابەشببکەن و زیاتر لە ٤٠ رۆژە مووچەخۆران مووچەیان وەرنەگرتووە.

 













گەلەری