PM:04:59:11/06/2025
15876 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق دەڵێت، پڕۆسەی بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەكەیانەوە كۆتایی هات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـت حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق وتی، بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەكەیانەوە كۆتایی هاتووە و دواین بازگە كە بە بارەگای دەستەكەیانەوە بەسترایەوە بازگەی باوە مەحمود بوو کە دەكەوێتە سنووری خانەقین.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەكەیانەوە بۆ
گەرەنتیكردنی دادپەروەرییە لە كۆكردنەوەی باج بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٧٠ـی ساڵی ٢٠٢٥ـی
پەرلەمانی عێراق.