سەردێڕ:

سودانی: حکومەت بەگوێرەی یاسا و دەستور مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات

PM:04:43:11/06/2025

1632 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەت بەگوێرەی پڕۆسەی یاسایی و دەستوری مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات، لەگەڵ دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و باڵیۆزی ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.

سودانی باسی لەوەکرد، حکومەت بەگوێرەی پڕۆسەی یاسایی و دەستوری مامەڵە لەگەڵ پرسە ناوخۆییەکان دەکات، لەگەڵ دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەموو هاوڵاتیان.

هاوکات، لای خۆیانەوە باڵیۆزەکان پشتیوانیان بۆ سیاسەتی حکومەتی عێراق دووپاتکردەوە لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و کێشە ئیدارییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ماوەبەسەرچوو.

هەروەها، ئاماژەیان بە خواستی ئەوروپا بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان لەگەڵ عێراق کرد.

سودانی ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق کاردەکات بۆ ئەوەی لە رێگەی چوارچێوە یاسایی و دیبلۆماسی و مرۆییەوە رۆڵی ناوچەیی خۆی مومارەسە بکات، لەهەمان کاتدا وریایە نەچێتە ناو هیچ ململانێیەکەوە.














گەلەری