کەناڵى CNN لە راپۆرتێکدا دەڵێت، داهاتى ساڵى ٢٠٢٤ـی هەرێمى کوردستان نزیکەی ١٣ ملیار دۆلار بووە و ٨٧٪ـی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەناڵی CNN لە راپۆرتێکدا باس لە داهاتی ساڵی رابردووی هەرێم دەکات و دەڵێت، داهاتی ساڵی ٢٠٢٤ـی هەرێمی کوردستان ١٢ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ٨٧٪ـی ئەو داهاتەی لە فرۆشتنی نەوتەوە دەستکەوتووە.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، پێشتر کەناڵی NRT داهاتی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و وتویەتی،
داهاتی ساڵی رابردووی هەرێم ١٢ ملیار و ٩٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و داهاتی فرۆشتنی
نەوتیش لە ٨٧ ٪ بووە.
سەرەڕای ئەو داهاتەش مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان پێنادرێت و لە ساڵی ٢٠١٦ـشەوە تا ئێستا ٤٤ مووچە بە لێبڕینەوە دابەش کراوە و ١٦ مووچەش هەر دابەشنەکراوە و تەنانەت مووچەخۆران بۆ جەژنی قوربانیش مووچەکەیان پێ نەدرا کە مووچەی مانگی رابردووە، بەهۆی ئەوەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستی بەغدا نەکردووە.