سەردێڕ:

فراکسیۆنی نەوەی نوێ: پشتیوانی داواکاری پزیشکانی ناڕازی دەکەین

PM:02:14:11/06/2025

1412 جار خوێندراوەتەوە

جارێکی تر پزیشکانی ناڕازی لە سلێمانی دژی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان گردبوونەوە و دەڵێن، حکومەت زۆر بێباکە لە ئاست داواکارییەکانیان، داواکاریشن سزادانی هاوپشەکانیان لە هەولێر رابگیرێت و فراکسیۆنی نەوەی نوێش دەڵێت، پشتیوانی داواکاری پزیشکانی ناڕازی دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، جارێکی تر پزیشکانی ناڕازی لە سلێمانی دژی جێبەجێنەکردنی داواکاریەکانیان گردبوونەوە و فراکسیۆنی نەوەی نوێش وتی، چارەسەر ئەوەیە لە دەنگدان کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنرێت.

فراکسیۆنی نەوەی نوێ ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک و جێگری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرپرسن لەو نەهامەتیەی توشی هاوڵاتییان بووە.

وتیشی، جەختدەکەنەوە لە جێبەجێکردنی داوای پزیشکان و ئەوەی پارتی و یەکێتی دەیکەن بۆ پڕکردنی گیرفانی خۆیانە.

جەختی لەوەشکردەوە، چارەسەر ئەوەیە لە دەنگدان کۆتایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بهێنرێت.













گەلەری