سەردێڕ:

ئۆپیک: بەرهەمهێنانی نەوت تا ٢٥ ساڵی تر دەگاتە ١٢٠ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە

PM:01:18:11/06/2025

1220 جار خوێندراوەتەوە

رێکخراوی ئۆپیک دەڵێت، پیشبینی دەکەن تا ساڵی ٢٠٥٠ خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان ٢٤٪ زیاد بکات دەشڵێت، بەرهەمهێنانی رۆژانی نەوت تا ئەو کاتە دەگاتە ١٢٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هەیسەم غەیس، سکرتێری گشتی رێکخراوی ئۆپیک بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکەن تا ٢٥ ساڵی تر ئاستی خواست لەسەر بەرهەمە نەوتییەکان ٢٤٪ بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای وەستاندنی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لەلایەن ئۆپیکەوە، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا بڕی ٤١١ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمهێنانی رۆژانە زیادیکردووە.

سەبارەت بە دەردانی غازی ژەهراویش دەڵێت، داوا لە کۆمپانیا نەوتییەکان دەکەن بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ دەردانی غازی ژەهراوی کەمبکەنەوە.













گەلەری