پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو تۆمەتبارییان دەستگیرکردووە، کە لە شاری هەولێر بە بە تۆمەتی کوشتن تۆمەتبار کرابوون و بەرەو سلێمانی هەڵاتبوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو کەس لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە دەستییان کە تۆمەتباربوون بە کوشتن و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوون، دەستگیرکران.
وتیشی، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنەکە گەیشتە دەستییان هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و توانرا هەردوو تۆمەتبار
دەستگیربکرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئوتۆمبێلێک لە جۆری کیا کە لەکاتی هەڵاتنیاندا
بە تۆمەتباران بووە.
ئەوەشی
خستەڕوو، تۆمەتباران یەکێکیان لە دایکبووی ساڵی ١٩٨١ بووە و ئەوی دیکەشیان لە دایکبووی
ساڵی ١٩٨٥ بووە، دوایی گرتنەبەری رێککارە یاساییەکان و ئامادەبوونی مەفرەزەیەکی
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رادەستکرانەوە.
باسی
لەوەشکرد، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری تایبەتمەند و بەپێی ماددەی ٤٠٥ لە یاسای
سزادانی عێراقی راگیراون.