سەردێڕ:

گواستنەوەی عێراق: یەکەم کاروانی حاجیان گەیشتە فڕۆکەخانەی بەغدا

PM:12:39:11/06/2025

1100 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق گەیشتنەوە بەغدا و گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمیش لە سبەینێوە دەستپێدەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، گەڕانەوەی حاجیان لە رێگەی ئاسمانیەوە بەردەوام دەبێت و لە سەرەتادا رۆژانە بۆ گەڕانەوەی حاجیان دوو گەشت ئەنجامدەدرێت و دواتر ژمارەی گەشتەکان تا شەش گەشت زیاد دەکات تا تەواوی حاجیان دەگەڕێنەوە بەردەوام دەبێت.

پێشتریش ئەوقافی هەرێم وتی، گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم لە ١٢ی مانگەوە، واتە سبەینێ بە رێگای وشکانی دەستپێدەکات و بە رێگەی ئاسمانیش لە ١٤ی مانگەوە دەستپێدەکات.

لە راگەیەندراوێکی حکومەتی سعودیەشدا هاتووە، دەرگای داواکاری بۆ پێشکەشکردنی ڤیزا کراوەتەوە و بەجێگەیاندنی سونەتی لە ئەمڕۆوە بۆ عومرەکارانی دەرەوەی وڵات دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمساڵ زیاتر لە ٣٧ هەزار هاوڵاتی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج روویان لە سعودیە کردووە.













گەلەری