کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی گشتی ئاشکراکرد و دەڵێت، ژمارەی ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٧٨٨ بنکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عامر حوسێنی، بەرپرسی ئیدارەی هەڵبژاردن، لە پلانی سەرەتایی جێگیرکردنی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدانی پەسەندکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی
ناوەندەکانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە ٨ هەزار و ٧٨٨ بنکە، و ژمارەی بنکە گشتییەکانی
دەنگدان گەیشتووەتە ٤٠ هەزار و ٨١٩ بنکە.
باس لەوەشکراوە، کۆمیسیۆن پێویستی بە نزیکەی
٢٥٠ هەزار کارمەندی راپرسییە، لەکاتێکدا ژمارەی داواکاران تا ئێستا بەپێی دوایین ئامار
گەیشتووەتە ٢٣١ هەزار و ١٦ کەس.
وتیشی، داواکارییەکان تا ٩ی تەمموز کراوەن و بەگوێرەی
مەرجەکانی پێشووتر دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.