سەردێڕ:

کەسوکاری ئەو گەنجەی کە وتیان بە زیرەکی دەستکرد گیانی لەدەستداوە روونکردنەوە دەدەن

PM:02:07:09/06/2025

10396 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی وتیان لە سنووری سۆران گەنجێک بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە گیانی لەدەستداوە، کەسوکارەکەی بە ئێن ئاڕ تییان وت، رەتیدەکەنەوە کوڕەکەیان بە هۆکاری راوێژکردن بە زیرەکی دەستکرد گیانی لەدەستدابێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کەسوکاری ئەو گەنجەی کە وتیان بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە گیانی لەدەستاوە بە ئێن ئاڕ تییان وت، مردنی کوڕەکەیان بەهۆی زیرەکی دەستکردەوە رەتدەکەنەوە، باوکیشی دەڵێت، بەهۆی دابزینی زەختەوە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدینیش وتی، کەسوکارەکەی پشتڕاستی دەکەنەوە کوڕەکەیان بەهۆی بەکارهێنانی دەرمانی هەڵە و رێنمایی وەرگرتن لە زیرەکی دەستکرد گیانی لەدەستنەداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، باوکیشی وتوویەتی، کوڕەکەی جاروبار زەختی دادەبەزی و ئەوانیش بۆ نۆرینگەیان بردووە و چاک بووەتەوە، بەڵام ئەمجارە زەخت دابەزینەکەی بووە هۆکاری گیان لەدەستدانی کوڕەکەی.


 













گەلەری