كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ ملیۆنێک و ٨٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه، ئه‌مه‌ش به‌رزترین ئاسته له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ساڵی ٢٠٠٥ـەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان وتی، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ ملیۆنێک و ٨٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، سودی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی
به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌دی و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی
داهاتو ئه‌وه‌یه كه كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و ٨٥٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێی به‌ده‌ستهێناوه
و هیواداره ئه‌و ژماره‌یه تاوه‌كو ١٥ـی حوزەیران ٢ ملیۆن زیاتر بێت.
وتیشی، ئه‌م ژماره‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا
له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوودا و له ساڵی ٢٠٠٥ـەوە تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه و به‌رزترین
ئاسته له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا.
باسی لەوەشکرد، پڕۆسه‌ی تۆماركردنی
هاوپه‌یمانییه‌كان به‌باشی به‌ره‌وپێشچووه و زیادبوونی رێژه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كانیان
هه‌یه، تا رێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا
زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت.
تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی
بایۆمێتری و لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە نوێکردنەوەی
بایۆمێتری هاوڵاتییان.
لە دایکبوانی ٢٠٠٧یش مافی دەنگدانیان هەیە و
لە ماوەی ئەم چەند رۆژەدا دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و خۆیان تۆمار
بکەن، هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری نەبێت مافی دەنگدانیشی نابێت.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، ٩ـی نیسانی ئەمساڵ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی ١١ـی تشرینی دووەمی، وەک وادەی
ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد.