سەردێڕ:

له‌مانگى داهاتووه‌وه‌ پارەدانی کاش لە فەرمانگەکان قەدەغەدەکرێت

PM:01:20:09/06/2025

2368 جار خوێندراوەتەوە

راوێژكارێکی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان لە فەرمانگە حکومییەکانی عێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی و پارەدانی کاش قەدەغەیە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ساڵح سەلمان، راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق وتی، لە سەرەتای مانگی داهاتوەوە پارەدان بەشێوەی کاش لەتەواوی فەرمانگەکانی حکومەتی عێراق قەدەغە دەکرێت‌و دەبێتە ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکە لە وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، ساڵی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ تەنها كەمتر لە رێژەی ١٠٪ـی پارەدانی ئەلیكترۆنی هەبووە، بەڵام ئێستا رێژەكەی بۆ ٤٠٪ بەرزبووەتەوە.

باسی لەوەشکرد، ژمارەی ئامێرەكانی فرۆشتن بە شێوەی ئەلیکترۆنی گەیشتوەتە ٦٠ ـ ٧٠ هەزار، ژمارەی هەژماری بانكیش ٢٢ بۆ ٣٣ ملیۆن زیادیكردووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە مانگی داهاتوەوە سەرجەم پارەدانەکانی حکومەت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبن و بەمەش کۆتایی بە پارەدانی کاش دەهێنرێت لەناو دامودەزگاکانی حکومەتەوە.

هەروەها، حکومەت هەڵمەتی هۆشیاری دەستپێکردوە بۆ هاندانی خەڵک بۆ وەرگرتنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی و دورکەوتنەوە لە کلتوری پارەدان بەشێوەی کاش.













گەلەری