سەردێڕ:

ئیسماعیل بەقایی: وەڵامی خۆمان بۆ پێشنیاری ئەمریکا له رێی عومانەوه دەخەینەڕوو

PM:12:46:09/06/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، هەر پێشنیارێک هەڵگرتنی سزاکان و پاراستنی دەستکەوتە ئەتۆمییەکان لەخۆ نەگرێت قبوڵ ناکرێت و دەشڵێت، وەڵامی خۆیان بۆ پێشنیاری ئەمریکا له رێگەی عومانەوه دەخەنەڕوو.


ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هەر پێشنیارێک هەڵگرتنی سزاکان و پاراستنی دەستکەوتە ئەتۆمییەکان لەخۆ نەگرێت، قبوڵ ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، روونبوەوە بانگەشەكردن لەبارەی راگرتنی سزاكان ناڕاستە و پێشنیاری تایبەتی خۆیان دەخەنە بەردەم واشنتۆن، دوای تەواوبون لە دەقی کۆتایی.

باسی لەوەسکرد، پێشنیارەكەی ئه مریکا بەرئەنجامی خولەکانی پێشووی دانوستانه کان نەبووه و پیتاندنی یۆرانیۆم مافە و بەشێکی دانەبڕاوە لە پیشەسازی ئەتۆمی ئێران.

وتیشی، وەڵامی خۆیان بۆ پێشنیاری ئەتۆمی ئەمریکا له رێى عومانەوه دەخەنەڕوو و دەبێت واشنتۆن دەرفەتەکه بقۆزێتەوه و هه نگاوی گونجاویان گرتووەتەبەر بۆ وەڵامدانەوهی هەر بڕیارێک هەیە لەلایه ن ئەنجومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ٢٣ـی ئایاری ئەمساڵ خولی پێنجەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆكانی ئێران و ئەمریكا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچوو، بەگوێرەی وتەی وەزیری دەرەوەی عومانیش كە نێوەندگیری دانوستانەكەیە، هەندێك پێشكەوتن هەبووە.



 













گەلەری