سایلۆی سلێمانی دەڵێت، ئاگاداری جوتیاران دەکەنەوە سبەینێ سێشەمە دەست بە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، وادەی وەرگرتنی گەنم بۆ مانگێک بەردەوام دەبێت و نرخی وەرگرتنی گەنمی دەرەجە یەک بە ٨٥٠ هەزار دینارە و دەرەجە دووش بە ٨٠٠ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سایلۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، سبەی سێشەمە دەست بە پڕۆسەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران دەکرێت بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و ئەمساڵیش وەک ساڵی رابردوو گەنم وەرگرتن بە ناوچە ناوچە دەبێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی بە ئێن ئاڕ تی وت، وادەی وەرگرتنی گەنم بۆ مانگێک بەردەوام دەبێت واتە تا ١٠ـی مانگی داهاتوو، ئەگەر پێویستیش بکات داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کاتەکەیان بۆ درێژبکاتەوە و ئەو سایلۆیانەشی ئامادەنین بکرێنەوە سبەینێ، بۆ یەک دوو رۆژی دیکە ئامادە دەبن و دەکرێتەوە.
وتیشی،
سبەی
تەنها جوتیارانی سنووری هەر دوو بەشی کشتوکاڵی پیرەمەگروون و تانجەرۆ(عەربەت) گەنمەکانیان
بێنن جگە لە جوتیارانی ئەو دوو بەشە کشتوکاڵیە هیچ جوتیارێک لە بەشە کشتوکاڵیەکانی
تر ئوتومبێلە بارهەڵگرەکانیان رانەگرن.
بەڕێوەبەری
سایلۆی سلێمانیش بە ئێن ئاڕ تی وت، پشکی سلێمانی ١٤٥ هەزار تەن گەنمە و هەڵەبجەش ١٣
هەزار تەنە، وتیشی نرخی تەنێک گەنمی بەراو ٨٥٠ هەزار دینار دیاری کراوە و تەنێک
گەنمی دێمیش ٨٠٠ هەزار دینارە دەشڵێت، گەنمەکە بەپێی رەسید وەردەگیرێت و سبەینێ
تەنها لە سایلۆی پیرەمەگرون گەنمەکە وەردەگیرێت.
سایلۆی سلێمنایش ئاماژەی بەوەکرد، جوتیاران
ئۆتومبێلە بارهەڵگرەکانیان بە یەک ریز راگرن و پێویستە سەرجەم ئوتومبێلەکان پڕبن لە
دانەوێڵە وە بە پێچەوانەوە باج بە دوو ریز و بە هیچ ئۆتومبێلێکی بەتاڵ و نیوە
نادرێت.
دەشڵێت، تراکتۆرەکان
لای دیواری سایلۆوە بۆ سەرەوە بۆ لای سەربڕخانەکەی پیرەمەگروون بە یەک ریز بوەستن و
پێویستە دانەوێڵەیان پێ بێت بە پێچەوانەی ڕێنماییەکان باج بە هیچ تراکتۆرێک نادرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر
بارهەڵگرێک پێویستە تەنها شوفێری بارهەڵگرەکە بێتە ژوورەوە بۆ رایی کردنی
مامەڵەکان هیچ بارهەڵگرێک نابێت لە یەک کەس زیاتری لەگەڵ بێت.
هەروەها، وەک
تێبنی کراوە، خاوەن ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان بە پلێت و ئاسن بۆدی بارهەڵگرەکانیان بەرزکردووەتەوە، بۆ ئەوەی دانەوێڵەی زیاتری لێ باربکرێت بۆیە هەر بارهەڵگرێک، بەشێوەیەک بەرزی کردبێتەوە کە ئامێری راکێشانی گەنم بۆ پشکنین نەگاتە بنی بۆدیەکە،
گەنمەکەی لێ وەرناگیرێت.
هاوکات، داواکارن
لە جوتیاران گەنمەکانیان تەنها لەو بارهەڵگرانە بارکەن کە خۆیان هەڵی دەڕێژن واتە
قلابن بە پێچەوانەوە گەنمیان لێ وەرناگیرێت.