AM:10:09:09/06/2025
1544 جار خوێندراوەتەوە
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ئاگادارییەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ هاتن و چوونی گەشتیاران لە دەروازەكەدا ئاسایی دەبێتەوە و بە هەمان شێوەی هەفتەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت ئاگادارییەكی لە بارەی ئاساییبوونەوەی هاتووچۆی گەشتیاران لە دەروازەكەدا بڵاوكردەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە رۆژەكانی
شەممە و یەكشەممە، رۆژانە هاتووچۆكردن لە دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، كاتژمێر ٨ـی
بەیانی دەست پێدەكات و ٥ـی ئێوارە كۆتایی دێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ هاتن و چوونی گەشتیاران لە دەروازەكەدا ئاسایی دەبێتەوە و بە هەمان شێوەی هەفتەكانی پێشوو بەردەوام دەبێت.