PM:11:13:08/06/2025
2592 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن، بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان سەرۆکی ئەمریکا و مەسک ملیاردێری جیهانی دروستبووە، لە ماوەی یەک رۆژدا، زیاتر لە ٣٤ ملیار دۆلار زیان بەر سامانەکەی مەسک دەکەوێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دوایی سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سامانی ئیلۆن مەسک، ملیاردێری جیهانی گەیشتبووە نزیکەی ٥٠٠ ملیار دۆلار، کە میدیاکان ئەو ماوەیەیان بە رۆژە زێڕینەکانی مەسک ناوبردووە.
هەروەها، لە
راپۆرتێکی کەناڵی عەرەبیەدا ئەوە خراوەتەڕوو، دوای تێکچوونی پەیوەندیی نێوان
سەرۆکی ئەمریکا و ملیاردێرە جیهانییەکە، سامانی ئیڵۆن مەسک لە یەک رۆژدا بە بڕی ٣٤
ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە، ئەوەش بەهۆی داڕمانی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا کە ئیڵۆن مەسک
خاوەنیەتی، بە رێژەی ١٤٪ دابەزیوە، ئەوەش گەورەترین زیانی کۆمپانیاکە بووە لەم
ماوەیەی رابردوودا.