بانکی رافیدەین دەڵێت، لە ماوەی سێ رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، زیاتر لە ٣٨ هەزار و ٩١٤ خەڵاتی ئەلیکترۆنی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بانکی رافیدەین وتی، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیاندا بۆ بەرەوپێشبردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی، لە ماوەی سێ رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، زیاتر لە ٣٨ هەزار و ٩١٤ خەڵاتی هاندان بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشکرا.
باسی
لەوەشکرد، خەڵاتەکان پێشکەش بەو کەسانە کراوە، کە زۆرترین کارلێک و بەرکەوتەیان
لەگەڵ کارتی ئەلیکترۆنیدا هەبووە، لە بوارەکانی پاشەکەوتکردن، بازاڕکردن و
پارەدانی رۆژانە، ئەمەش بەمەبەستی پشتگیریکردن لە سیستمی پارەدانی ئەلیکترۆنی.
ئەوەشی
خستەڕوو، پرۆسەی دابەشکردنی خەڵاتەکان تائێستاش بەردەوامە و ئامانجیان ئەوەیە، لە
چەند رۆژی داهاتوودا بەربەستی ٥٠ هەزار سودمەند تێبپەڕێنن.
هەروەها،
خەڵاتی ئەلیکترۆنی پاداشتێکە کە بەشێوەیەکی دیجیتاڵی پێشکەشدەکرێت، لە شێوەی خاڵ،
کۆد، داشکاندن، یان پارەی کاش، ئامانج لێی هاندانی بەکارهێنەران یان کڕیارەکانە،
بۆ بەردەوامبوون لە بەشداریکردن لەگەڵ ئەو بانکە، یان ئەو خزمەتگوزارییەی پێشکەشی
دەکات.