سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم کۆتاییهات

PM:05:17:08/06/2025

1372 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، لە ئەمڕۆوە وەرزی بەبازاڕکردنی بەروبوومی گەنمی ناوخۆیی لە پارێزگاکانی باشووری عێراق کۆتاییهات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق وتی، وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سەرانسەری پارێزگاکانی باشووری عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.

باسی لەوەشکرد، ئەو بڕەی وەرگیراوە، لە ئاستی چاوەڕوانییەکان تێپەڕیووە، ئەمەش رەنگدانەوەی هۆشیاری و پابەندبوونی جووتیارانە بە رێنمایی و رێساکانی کشتوکاڵی و کوالێتیی بەرهەمهێنان.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی بازرگانی پێشتر سایلۆ و کۆگاکانی ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە زۆرە لە گەنم وەربگرن و هەموو ئەو بڕە گەنمەی جووتیاران رادەستیان کردووە، بەبێ هیچ بەربەستێک و بە تەواوی وەرگیراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەممە ٣ـی ئایاری ئەمساڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق وتی، دەستیان کردووە بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی له جوتیاران و تەنێک گەنم بە ٨٥٠ هەزار دینار لە جوتیاران وەردەگیرێت.













گەلەری