جۆرە قالۆنچەیەک لە تورکیا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و هەر کەسێک بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی ٥٥٧ هەزار لیرە واتە ١٤ هەزار و ١٨٠ دۆلار سزا دەدرێت.
ئەم جۆرە قالۆنچەیە کە ناوی زانستی Lucanus cervus یە دوێنێ شەممە ٧ـی حوزەیران لە گوندێکی شارۆچکەی فەکە لە پارێزگای ئادانا بیندراوە.
ئەم جۆرە
قالۆنچەیە هێندەی پەنجەیەک دەبێت، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی هاوسەنگی ژینگەدا
و ئەوانەی دەیبینن لێی دەترسن و ئەم جۆرە قالۆنچەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی
توێژینەوەی زانستییش کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
قالۆنچەی Lucas cervus بەوەناسراوە کە لە زنجیرە چیای ئامانۆس دەژی لە پارێزگای هاتای لە
تورکیا وکەسانێک ئامادەن ١٠٠ هەزار دۆلاری پێ بدەن، بەڵام هەر کەسێک
بەئەنقەست بیکوژێت، یان بیفرۆشێت ئەوا بە پێدانی ٥٥٧ هەزار لیرە واتە ١٤ هەزار و ١٨٠
دۆلار سزا دەدرێت.