کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بەمەبەستی پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان یەکەم هەڵبژاردنی تاقیکاری ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، هەفتەی داهاتوو پشکنینی ئامێرەکانی دەنگدان دەستپێدەکات، بەمەبەستی دڵنیابونەوە لە کارکردنیان و گواستنەوەی داتا و زانیارییەکان لە بنکەکامی دەنگدانەوە بۆ ناوەندە گشتییەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، تەنها شەش رۆژ ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و
کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە نوێکردنەوە
و تۆمارکردنی کارتی بایۆمێتری هاوڵاتیان.
وتیشی، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن سود لە پشووەکان وەربگرن بۆ ئەوەی بچنە
ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ نوێکردنەوەی کارتەکانیان یاخود چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک
کە لە پەنجەمۆر یان لە کارتەکانیاندا هەیە.
دەشڵێت، لە دایکبوانی ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان هەیە و لە ماوەی ئەم چەند
رۆژەدا دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و خۆیان تۆمار بکەن.
باسی لەوەشکرد، هەرکەسێک کارتی
بایۆمێتری نەبێت مافی دەنگدانیشی نابێت.