سەرپەرشتیاری مەیدانی ئاژەڵانی سۆران بە ئێن ئارتی راگەیاند،لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا فرۆشتنی ئاژەڵان بەراورد بە ساڵی رابردوو بە رێژەی ٣٠٪ کەمیکردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئەسعەد عەبدوڵا، سەرپەرشتیاری مەیدانی ئاژەڵانی سۆران، بە ئێن ئاڕ تی وت، رۆژی یەکەم و دووەم و سێیەمی ئەم جەژنە، تاکو کاتژمێر ١٠ی بەیانی، نزیکەی ٦٠٠ سەر ئاژەڵ فرۆشراون لە مەیدانەکە.
وتیشی، لەو
ئاژەڵانەی کە فرۆشراون، ١٥ ئاژەڵیان گەورەبوون و ٤٥٠ ئاژەڵیشیان بچوک.
باسی لەوەشکرد،
ساڵی پار نزیکەی هـەزار سەر ئاژەڵ لە مەیدانەکە فرۆشرا کە ٢٠٠ ئاژەڵی گەورە و
نزیکەی ٨٠٠ی ئاژەڵی بچوک بوون.
روونیشیکردەوە،
بە پێی ئەو دوو ئامارە، نزیکەی سەدا ٣٠ بۆ ١٠ فرۆشنی ئاژەڵ لە مەیدانەکە کەمی کردووە
بەراورد بە ساڵی رابردوو.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆران بەهۆی رادەستنەکردنی داهات لەلایەن حکومەتی
ماوەبەسەرچووەوە، وایکردووە هاوڵاتیانی هەرێم توانای کڕینی هەموو پێداویستییەکانی
جەژنیان نەبێت و جەژنێکی سارد و سڕ بەڕێبکەن.