سەردێڕ:

١٠ كه‌س به‌ هۆی سه‌ر بڕینی ئاژه‌ڵ به‌نایاسایی ده‌ستگیركران

PM:11:50:07/06/2025

2516 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامییەتی هەولێر دەڵێت، لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربان، ١٠ کەس بە هۆی سەر بڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەی هەولێر بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان دەستگیرکران.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی هەولێر بڵاویکردەوە، بە سەرپەرشتی قائیمقامی هەولێر و پۆلیسی قائیمقامیەتی ناوەندیی و چاودێری بازرگانی، لە یەکەم و دووەم رۆژی جەژنی قوربان، ١٠ کەس بە هۆی سەر بڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەی هەولێر بەدەر لە یاسا و رێنماییەکان دەستگیرکران.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای خوێنبەربوون لە ناو ئاژەڵاندا کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان، و پێویستە هەموو ئاژەڵێک لە چوارچێوەی یاسا و رێنماییەکانی تەندروستی لە کوشتارگەی هەولێر سەر ببڕدرێت.

وتیشی، دڵنیایی بە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەدەن، هەڵمەتەکانی پشکنین و بەدواداچوون لە سەرجەم بازاڕ و ناوەند و شوێنە بازرگانییەکانی و گشتییەکان بەردەوامیان دەبێت و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادرێت خۆراکی ناتەندروست و نایاسایی لە شارەکەیان بەسەر هاوشاریان ساغبکاتەوە.













گەلەری