سەردێڕ:

نەمانی ئارەزووی خواردن چییە؟

PM:08:53:07/06/2025

1884 جار خوێندراوەتەوە

تێکچوونی ئارەزووی خواردنە کە هەندێکجار مەترسییە بۆ سەر ژیانی نەخۆشەکە و بەوە دەناسرێتەوە کە نەخۆشەکە خۆی برسی دەکات و لە رادەبەدەر لەدەستدانی کێشی لەشی هەیە.


ئەم تێکچوونە کاتێک دیاری دەکرێت کە کەسەکە کێشی لەشی بەلایەنی کەمەوە ١٥٪ـی لە کێشی پێوانەیی خۆی کەمترە و ئەم کەمکردنەی کێشیش سەردەکێشێ بۆ کێشەی گەورەی تەندروستی و تەنانەت مردنیش.

کێن ئەوانەی تووشی نەمانی ئارەزووی خواردن دەبن؟

تێکچوونی خواردنی ژەمەکان لە ئافرەتاندا باوترە وەک لە پیاوان و لە پیاوانیشدا ڕوو لە زیادبوونە، مەترسی تێکچوونی ئارەزووی خواردن لە ئەکتەرەکان و مۆدێلەکان و سەماکەرەکان و وەرزشواناندا زیاترە وەک لە کەسانی دیکە چونکە دەرکەوتن و کێش لە لای ئەوان زۆر گرنگە و کەسانی تووشبوو بەم حاڵەتە نیگەران و خەمۆکن و زیاتر لە کاتی پێگەیشتندا تووشدەبن و لەوانەیە لە هەر کاتێکدا لە تەمەنیان تووشببن.

هۆکارەکان

هۆکاری تەواوی حاڵەتەکە تا ئێستا نەزانراوە بەڵام شارەزایان دەیبەستنەوە بە یەکگرتنی چەند هۆکارێک لەوانە هۆکاری کەسێتی و ئەندێشەیی و بیرکردنەوە و کێشەی بایۆلۆجی و ژینگەیی و هتد، کەسانی تووشبوو بەم حاڵەتە ئیشتیها و خواردنی خۆراک وەک هۆکارێک بەکاردێنن بۆ جڵەوگرتنی خۆیان لەکاتێکدا کە فشارێکی دەروونیان لەسەرە و لەوانەیە هەستکردن بە شڵەژاوی و توڕەیی و تەنیایی پەرە بە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە بدات، لەگەڵ ئەوەشدا کەسانی کەم ئیشتیها لەوانەیە کێشەی کۆمەڵایەتییان هەبێت و تووشی گاڵتەپێکردن هاتبن لە لایەن دەوروبەرەکەیانەوە لەسەر قەبارە و کێشی لەشیان و ئەو ژینگانەی خوازیاری لەش و لاری لاوازن (مۆدێلەکان و پێشەنگای جل و بەرگ) لەوانەیە یەکێک بێت لە هۆکارەکان و هۆکاری جەستەییش هەیە کە پزیشکان دەیگێڕنەوە بۆ هۆرمۆنەکان کە ئەوان کۆنتڕۆڵی ئارەزووی خواردن و میزاج و بیرکردنەوەکان دەکەن.

نیشانەکانی نەمانی ئارەزووی خواردن

- کەمبوونەوەی کێشی لەش بەشێوەیەکی کتوپر لەماوەی چەند هەفتەیەک یان چەند مانگێک.
-
کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و کالۆری و ماددەی پێویستی خۆراکی.
-
ترسێکی زۆر لەزیادبوونی کێش.
-
دەرکەوتنی خوی نامۆ لە خواردندا بۆ نموونە خواردن بە نهێنی و دوور لە چاوی کەسانی دەورووبەری.
-
هەستکردن بەقەڵەوی هەرچەندە لاواز و کەمکێشیش بێت.
-
قبوڵنەکردنی کێشی ئاسایی خۆی بەهەرجۆرێک بێت.
-
خەمۆکی و شڵەژاوی و ورووژان.
-
تێکچوونیاوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.
-
ناساغی بەردەوام.
-
پۆشینی جل و بەرگی پان و فراوان بۆ شاردنەوەی لاوازی و کەمی کێشەکە.
-
هەستکردن بە بێهێزی و بێهیوایی.
-
نیشانەی جەستەیی کە بە تێپەڕبوونی کات دەردەکەوێت لەوانە: بەرگەگرتنی کەم لە کاتی کەش و هەوای سارددا و گۆڕانی رەنگی قژ و نینۆک و وشکبوونەوەی پێست یان زەرد هەڵگەڕانی یاخود کەمخوێنی و قەبزی و هەوکردنی جومگەکان و دەرکەوتنی موو لەسەر تەواوی لەش.

چارەسەر

- چارەسەری دەروونی.
-
دەرمان بۆ ئەو کۆنیشانانەی کە ئاماژەی پێدرا.
-
لە حاڵەتی مەترسیداردا خەواندنی نەخۆشەکە لە نەخۆشخانە بۆ چاودێری چڕ و چارەسەری پێویست.













گەلەری