شیعەکانی عێراق و ژمارەیەک وڵاتى ئیسلامى ئەمڕۆیان بە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرد و بەرەبەیانى ئەمڕۆ نوێژى جەژنیان ئەنجامدا.
ئەمساڵ شیعەکانى عێراق و بەشێک لە وڵاتانى دیکەى ئیسلامى جیاواز لە ساڵانى رابردوو لە دیاریکردنى یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا، شوێن سعودیە و زۆرینەى وڵاتانى ئیسلامى نەکەوتن و ئەمڕۆ شەممە ٧ـی حوزەیرانیان بە یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دیاریکرد.
هەروەها،
لە بەغدا ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە مزگەوتى ئال رەسولى
بەغداد بەشدارى لە نوێژى جەژندا کرد.
هاوکات،
ئێوارەی ٢٧ـی ئایاری ٢٠٢٥، نوسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق
وتی، رۆژى شەممە ٧ـی حوزەیران یەکەم رۆژى جەژنى قوربان دەبێت.
جگە لە
شیعەکانى عێراق ئەمڕۆ بۆ موسڵمانانى وڵاتانى پاکستان، مەغریب، مۆریتانیا، مالیزیا،
هیندستان، بەنگلادیش و برۆنای یەکەم رۆژى جەژنى قوربانە.
یەکشەممە
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٥، ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی لە ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا وتی،
رۆژی شەشی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژی هەینی، یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەبێت، کە لە
رۆژی ٢٧ـی ئەم مانگە، هیلالی مانگ دەبینرێت و رۆژی ٢٨ـی مانگیش دەست دەکرێت بە
رێورەسمەکانی حەج.