سەردێڕ:

پزیشكیان: بەرنامە ئەتۆمییەكەمان لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنین

PM:05:06:07/06/2025

1104 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆماری ئێران دەڵێت، وڵاتەكەی ویستی بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی نییە و جەخت دەكاتەوە کە بەرنامە ئەتۆمییەكەیان لە بواری ئاشتیدا بەكاردەهێنن.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران وتی، سەرباری ئەوەی وڵاتەکەی توانای بەرهەمهێنانی چەكی ئەتۆمی هەیە، بەڵام لەلایەن رابەری باڵاوە فتوای حەرامكردنی دراوە و تاران ویستی نییە ئەو جۆرە چەكە بەرهەمبهێنێت.

باسی لەوەشکرد، ئێران بەرنامە ئەتۆمییەكەی لەبواری ئاشتیدا و بۆ بەدەستهێنانی وزەی كارەبا بەكاردەهێنێت.

هاوکات، چوارشەممەی هەفتەی رابردوو، عەلی خامنەیی، رابەری ئیسلامی ئێران باسی لەوەکرد، پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران پێویستە، بۆیە هەرگیز واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم ناهێنن و جەختیشكردەوە كە تاران هەوڵی خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی نادات.
ئەوەش لە کاتێکدایە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، کە سەڵتەنەتی عومان بەم نزیکانە بەفەرمی وادەی خولی داهاتووی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن رادەگەیەنێت.












گەلەری