PM:01:25:07/06/2025
1404 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ سەرۆکی چین لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا پرسی کانزا دەگمەنەکانیان تاوتوێ کردووە، وتیشی، سەرۆکی چین رەزامەندی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی کانزا دەگمەنەکان بۆ ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، گرێبەستی کانزا دەگمەنەکان گرێبەستێکی ئاڵۆزە، بەڵام پارەیەکی زۆر و چەندین سوودی دیکە بۆ چین و ئەمریکا دەهێنێت.
ئەوەشی خستەروو، سەبارەت بەو رێکەوتنە پێشکەوتنی باشیان لەگەڵ سەرۆکی چین بەدەستهێناوە و لە
پەیوەندییە تەلەفونییەکەشیاندا زیاتر لەیەک تێگەیشتوون.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت، بڕیارە نوێنەرانی هەردوو وڵات نۆی ئەم مانگە لە لەندەن کۆببنەوە و
رێککەوتنێک لەسەر هەناردەکردنی کانزا دەگمەنەکان لە چینەوە بۆ ئەمریکا واژۆ بکەن.