سەردێڕ:

کۆمسیۆن: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین سوود لە رۆژانی پشوو وەربگرن و سەردانمان بکەن

AM:10:52:07/06/2025

1220 جار خوێندراوەتەوە

تەنها هەفتەیەک ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و کۆمسیۆنیش دەڵێت، لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکانیان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.


کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، لە رۆژانی پشووی جەژنی قوربانیشدا بەردەوام دەبن لە کارکردن تا تەواوبونی ماوەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

وتیشی، داوا لە هاووڵاتیان دەکەن سود لە پشووەکان وەربگرن بۆ ئەوەی بچنە ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ نوێکردنەوەی کارتەکانیان یاخود چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک کە لە پەنجەمۆر یان لە کارتەکانیاندا هەیە.

دەشڵێت، لە دایکبوانی ٢٠٠٧ مافی دەنگدانیان هەیە و لە ماوەی ئەم نۆ رۆژەدا دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن بکەن و خۆیان تۆمار بکەن، وتیشی، هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری نەبێت مافی دەنگدانیشی نابێت.













گەلەری