سەردێڕ:

نرخی نەوت گەیشتە چەند؟

AM:08:28:07/06/2025

1184 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت لە ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، ئەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمرۆ شەممە ٧ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەرزبووە و بە ٦٤ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ناجێگیری نرخی نەوت لە چەند ماوەی رابردوودا بە شێوەیەکی گشتی لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری