PM:11:04:06/06/2025
1636 جار خوێندراوەتەوە
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان دەڵێت، بەراورد بە مانگی نیسان، لە مانگی ئایاردا نرخی بەروبومە كشتوكاڵی و خۆراكە ماددەكان بەرێژەی لە ٠.٨٪ دابەزیوە و یەكێك لە هۆکارەکانی باشتر بوونی بارودۆخی بەرهەمهێنانییانە.
رێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان (FAO) بڵاویکردەوە، سەرباری ئەوەی ساڵانە نرخەكەی زیادی كردووە، بەڵام بەراورد بە مانگی نیسان، نرخی خۆراكە ماددەكان لە مانگی ئایاردا بەڕێژەی لە ٠.٨٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هۆكارەكەشی بۆ دابەزینی نرخی بەرووبومی دانەوێڵە، شەركر و زەیتی رووەكی دەگەڕێتەوە.
وتیشی،
دابەزینی نرخی خۆراک لە ئاستی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ باشتربوونی بارودۆخی
بەرهەمهێنانی بەرووبومە کشتوكاڵییەكان لە چەندین وڵاتی نیوەگۆی باکور، بەتایبەتیش
ئەوروپا و ئەمەریکا.
باسی لەوەشکرد،
بەرهەمهێنانی گەنمەشامی بەرێژەیەكی زۆر كە ئاستی پێوانەیەی نوێی تۆماركردوە، لە
ئەمەریکای باشور، بەتایبەتی ئەرجەنتین و بەرازیل، یەكێكی دیكەیە لە هۆكارەكانی
دابەزینی نرخی بەرووبومە كشتوكاڵییەكان، بەڵام نرخی برنج بەڕێژەی ١.٤٪
بەرزبووەتەوە.