PM:06:06:06/06/2025
1588 جار خوێندراوەتەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە بەمەبەستی قوربانیکردن لەناو شاردا قەدەغەیە و هەرکەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بێت، دەستبەسەر کەلوپەلەکانیدا دەگیرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ئەو ئاژەڵدارانە دەستیپێکردووە کە ئاژەڵەکانیان هێناوەتە ناوشار و دەیانەوێت بیفرۆشن.
وتیشی، تاکە شوێنی رێگاپێدراو بۆ مامەڵە بە ئاژەڵی قوربانیی، مەیدانی نوێی ئاژەڵان و
شوێنەکانی دەوروبەریەتی.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کوشتارگەی سلێمانی ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکان
بەپێی رێککارە تەندروستییەکان، هاوڵاتیان پێویستە لەوێ ئاژەڵەکانیان قوربانی بکەن.