سەردێڕ:

پوتن: جەژنی قوربان خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت

PM:02:44:06/06/2025

1920 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە موسڵمانانی رووسیا کرد، ستایشی کردوون بۆ رۆڵی بنیاتنەریان لە پەرەپێدانی ژیانی کۆمەڵایەتی و کولتووری وڵاتەکەی و هەوڵەکانیان بۆ بەرگریکردن لە نیشتمانەکەیان و دەشڵێت، ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی حوزەیەرانی ٢٠٢٥، لە پەیامێکی پیرۆزبایدا، کە ماڵپەری کۆشکی کرملیندا بڵاویکردووەتەوە، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبای لە هاوڵاتییە موسوڵمانەکانی وڵآتەکەی دەکات و دەڵێت ئەم جەژنە کە دوای حەج دێت، خەڵک یەکدەخات و شادی بۆ ئیمانداران دەهێنێت.

هاوکات پوتن جەختی کردووەتەوە، موسڵمانان بە کردەوەی خێر و بەزەیی جەژنی قوربان پیرۆز دەکەن، وە بە دڵسۆزییەوە گرنگی بەو کەسانە دەدەن کە پێویستیان بە یارمەتی و رەحمەتە.

لە بەشێکی دیکەی پەیەمەکەیدا وتی، خۆشحاڵن کە رێکخراوە ئیسلامییەکان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا دەکەن، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەکردنی نەوەکان و بەرەوپێشبردنی بەها خێزانییەکان دەدەن، هەروەها دەستپێشخەریی بەرفراوان لە بوارەکانی رۆشنبیری، پەروەردە، رۆشنگەری، و کاری خێرخوازیدا جێبەجێ دەکەن.













گەلەری